هه‌واڵگری ئۆكرانیا: چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئۆكرانیا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رووسیا، وڵاته‌كه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێویستی له‌به‌رده‌سته، له‌به‌رامبه‌ردا جێگری سه‌رۆكی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌م وڵاته ئاماژه به نه‌مان و كۆتایی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌كات.
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی بۆ رۆژنامه‌نووسانی دانیمارك جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، دوای 111 رۆژ له به‌رده‌وامبوونی جه‌نگی ئۆكرانیا، كیێڤ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێویستی له‌به‌رده‌سته.
زێلینسكی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئۆكرانیا چه‌كی دوورمه‌ودای پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م سوپای رووسیا به هێزه‌وه بوه‌ستێته‌وه.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه جه‌نگ له هه‌رێمی دۆنباس به‌رده‌وامه، هه‌میشه داوامان له وڵاتانی هاوپه‌یمانان كردووه، چه‌كی زیاترمان پێبده‌ن، به‌تایبه‌ت چه‌كی دووركه‌ودا.
فادیم سكیپیتسكی، جێگری سه‌رۆكی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، خه‌ریكه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئۆكرانیا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت، ده‌ره‌نجامی جه‌نگی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا په‌یوه‌سته به بڕی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.
جێگری سه‌رۆكی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئۆكرانیا راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له هێڵی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ رووسیا دا خه‌ریكه هه‌ره‌س دێنێت و خۆڕاگری سوپای ئۆكرانیا په‌یوه‌سته به ناردنی چه‌ك له لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاوا.