روانگه‌ی عێراق بۆ مافی مرۆڤ زانیاری تۆقێنه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسی بڵاوده‌كاته‌وه

K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی عێراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، تا دێت حاڵه‌ته‌كانی گێچه‌ڵی سێكسی و زاره‌كی له دامه‌زراوه حكومی و تایبه‌ته‌كانی عێراق روو له زیادبوونه، كه به‌گوێره‌ی ژماره‌یه‌ك شایه‌تحاڵ، ته‌نانه‌ت حاڵه‌ته‌كان له‌ناو ماڵه‌كانیش هه‌ن.
روانگه‌ی عێراقی بۆ مافی مرۆڤ له راپۆرتێكدا له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك گه‌واهیده‌ری ئافره‌ت، پیاو، ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان، رۆژنامه‌نووسان و مامۆستایان كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵیان ئه‌نجامداوه، ورده‌كاریی له‌باره‌ی چه‌ندین حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی و گێچه‌لی سێكسی و زاره‌كیی له نه‌خۆشخانه، زانكۆكان، قوتابخانه و فه‌رمانگه‌ی حكومی و كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خسته‌ڕوو.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی قسه‌یان بۆ روانگه‌ی ناوبراو كردووه، داوایانكرد، ئاماژه به ناوه‌كانیان نه‌كرێت و ئه‌و زانیارییه كهسییانهش بڵاو نه‌كه‌نه‌وه، كه ببنه هۆی ناسینه‌وه‌ی ئه‌وان و ئه‌نجامده‌رانی حاڵه‌ته‌كانی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه، ئه‌مه‌ش له ترسی "لێكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و تۆڵه‌ی هۆزایه‌تی".
"چاره‌سه‌ری به‌رامبه‌ر به سێكس"
یه‌كێك له‌و ئافره‌تانه‌ی قسه‌یان بۆ روانگه‌ی عێراقی بۆ مافی مرۆڤ كردووه، گوتی: كاتێك ئه‌و له‌گه‌ڵ دایكی كه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری له نه‌خۆشخانه‌ی "ئه‌مه‌ل" بووه له به‌غدا، یه‌كێك له كارمه‌ندان داوای سێكسی لێكردووه به‌رامبه‌ر به پێدانی چاره‌سه‌ری بۆ دایكی.
ئه‌و ئافره‌ته ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری بۆ دایكم، پێویستی به واژووی ئه‌و بوو، بیرم له چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه كرده‌وه، به باوكیشم نه‌گوت، ئه‌گینا كێشه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بوو، له‌وه‌ش ترسام، كه ئه‌گه‌ر سكاڵایه‌كی فه‌رمیی له‌سه‌ر تۆمار بكه‌م، دۆخی دایكم خه‌راپتر ببێت، به‌رپرسان هیچ كات له‌و بابه‌تانه پاڵپشتی له هاووڵاتییان ناكه‌ن، بۆیه بێده‌نگ بووم".
دوای رۆژێك له رووداوه‌كه، دایكی كۆچی دوایی كرد.
گوتیشی: "رووبه‌ڕووی دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی گێچه‌ڵكاری بوومه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی زانكۆ، كه له وانه‌كه‌ی له نمره‌ی زانستییه‌كانی منی كه‌مكرده‌وه، چونكه گێچهڵكارییهكی ئه‌وم ره‌تكرده‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی من یه‌كێك بووم له یه‌كه‌مه‌كان له هه‌ردوو قۆناغی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سزای ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ی كه‌متر بوو له هی كچێكی دیكه‌ی هاوپۆله‌كانی، كه ئه‌ویش داواكه‌ی مامۆستاكه‌ی ره‌تكرده‌وه، بۆیه له مادده‌كه‌ی خۆی دهرنهچوواند. هه‌رچی له‌باره‌ی حاڵه‌تی دووه‌می گێچهڵكارییهكهیه، ئه‌و ئافره‌ته گوتی: ئه‌وه كاتێك بوو، كه داوای كردبوو وه‌ك په‌یامنێر له یه‌كێك له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان كاربكات، "به‌ڵام دوای گێچهڵپێكردنم له‌لایه‌ن به‌رپرسی په‌یامنێرانه‌وه، ناچار بووم وێڕای هه‌موو لێهاتووییهكهم له‌و بواره، ده‌ست له‌و كاره هه‌ڵگرم".
رۆژنامه‌نووسێكیش بۆ روانگه‌ی مافی مرۆڤی عێراقی قسه‌ی كرد و داوایكرد، ناسنامه‌كه‌ی و ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ئاشكرا نه‌كرێت كه كاری لێ ده‌كات و به‌گوته‌ی خۆی، حاڵه‌تێكی هاوشێوه‌ی بینیوه.
له تۆمارێكی ده‌نگیدا كه بۆ روانگه‌ی ناوبراو ناردوویه‌تی، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه گوتی: "به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌كه‌مان گێچه‌ڵی به یه‌كێك له هاوكاره‌كانم كردووه له‌ناو ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام هاوكاره‌كه‌ی به لێدان كاردانه‌وه‌ی نیشاندابوو، بۆیه تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌سترا، كه پاره‌ی له جانتای هاوكاره‌كانی دزیوه و به‌و بیانوه ده‌ركرا".
"مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌زۆر ده‌ست له سینگی قوتابیه‌كه‌ی ده‌دات"
له زانكۆی به‌غدا، قوتابیه‌ك به ناوی (ز.خ) له ژووری یه‌كێك له مامۆستایان گێچه‌ڵی پێده‌كرێت، یه‌كێك له هاوپۆله‌كانی چیرۆكه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه: "چووه ژووره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی پرسیارێك له‌باره‌ی وانه‌كه‌ی لێ بكات، ئه‌ویش ده‌ستی له سینگی دا، ئه‌مه‌ش وایكرد قوتابییه‌كه سكاڵا له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ تۆمار بكات، به‌و هۆیه‌شه‌وه مامۆستاكه بۆ ماوه‌ی ساڵێك له وانه وتنه‌وه سڕكرا".
هه‌روه‌ها هاوپۆله‌كه‌ی كه له قۆناغی ماسته‌ر ده‌خوێنێت، و داوایكرد ناوی ئاشكرا نه‌كرێت، گوتی: "دره‌نگانی شه‌و مامۆستایه‌ك له هه‌مان كۆلیژ په‌یوه‌ندی به هاوپۆلێكی دیكه‌مانه‌وه كرد و داوای لێ‌كرد سینگی خۆی و شوێنه هه‌ستیاره‌كانی جه‌سته‌ی خۆی به رووتی نیشانی بدات، دواتر پاساوی ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه، كه له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌ندێك ده‌رمان ئه‌و قسانه‌ی كردووه، كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مێشك دروست ده‌كه‌ن".
ئه‌م حاڵه‌ته نهگهیهندرایه راگرایه‌تی كۆلیژ و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، چونكه یه‌كه‌م شت ئه‌مه شتێكی نامۆ نییه و حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه زۆرن و هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت، به‌ڵام جگه له سه‌رئێشه و له‌كه‌داركردنی شكۆ و كه‌سایه‌تی، هیچی دیكه بۆیان به‌دواوه نابێت، به‌وه‌ی كه ئه‌وان قوربانین، بۆیه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان به بێده‌نگی ده‌مێننه‌وه و زۆر به ده‌گمه‌ن بوێری ئه‌وه ده‌كه‌ن، سكاڵایه‌كی فه‌رمی تۆمار بكه‌ن، ته‌نانه‌ت قسه‌ش بۆ هیچ كه‌سێك ناكه‌ن، ته‌نها بۆ ئه‌و هاوكارانهیان نه‌بێت، كه متمانه‌ی زۆریان پێ هه‌یه، ئه‌ویش بۆ داواكردنی هاوكاری و وه‌رگرتنی ئامۆژگاری و رێنمایی لێیان. ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی گه‌واهیدانی قوتابییه‌كی خوێندنی باڵا، كه به‌چاوی خۆی حاڵه‌تێكی گێچه‌ڵكاریی بینیوه.
به‌پێی ئه‌و لێدوانانه بێت، كه شایه‌تحاڵه‌كان بۆ روانگه‌ی عێراقی بۆ مافی مرۆڤ داویانه، له قوتابخانه‌كانیش چه‌ندین حاڵه‌تی گێچه‌ڵی سێكسی تۆماركراوه و به‌بێ جیاوازی قوتابیان و وانه‌بێژانی و مامۆستیایانی گرتووه‌ته‌وه.
مامۆستایه‌ك له به‌غدا بۆ روانگه‌كه گوتی: "به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی ده‌وامی لێ ده‌كه‌م، داوای له هاوكارێكی دیكه‌مان كردبوو په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵی دابنێت، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكرده‌وه، بۆیه فشاری زۆری بۆ هێنا و ناچار بوو خۆی بگوازێته‌وه قوتابخانه‌یه‌كی دیكه، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره له‌ناو قوتابیان به "مامۆستای سێكسی" ناسراوه، چونكه داوای له قوتابیان كردبوو، گرته‌ی رووت بۆ مۆبایله‌كه‌ی بنێرن".
هه‌روه‌ك روانگه‌ی مافی مرۆڤی عێراقی باس له تۆمارێكی دیكه‌ی ده‌نگی ده‌كات، كه تێیدا گوێبیستی ئه‌وه بووه، یه‌كێك له مامۆستایان له پارێزگای دیوانییه داوای په‌یوه‌ندی سێكسیی له قوتابییه‌ك كردبوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكهێنرا و دواجار به به‌ڵگه‌وه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسێكه‌وه ئه‌و رووداوه گه‌یه‌ندراوه‌ته نووسینگه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده.
ئه‌ندامانی پۆلیسیش په‌نا بۆ ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵی سێكسی ده‌به‌ن:
له هه‌مان چوارچێوه‌دا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به پله‌ی عه‌ریف به ناوی (ع.م) باس له رووداوێك ده‌كات، كه مه‌فره‌زه‌كه‌ی سواڵكه‌رێكی عه‌ره‌بیان له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی به‌غدا به‌بێ هیچ نووسراوێكی فه‌رمیی دهیتگیركردووه.
ده‌گێڕێته‌وه: "به‌ر له‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌كه سهركردایهتییهكهمان ئاگادار بكاته‌وه و حاڵه‌ته‌كه‌ی پێ رابگه‌یه‌نێت، ترس لەسەر روخساری سواڵکەرەکە ده‌ركه‌وت، ئەویش داوای لێکرد، سێکس له‌گه‌ڵی بکات و لە بەرامبەردا رێگەی پێبدات بڕوات، كه هه‌ر به‌ڕاستیش ئه‌مه ڕوویدا".
H.B