مۆسكۆ قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی به‌سه‌ر 49 هاووڵاتی به‌ریتانیدا سه‌پاند
K24 – هه‌ولێر:
دوای 111 رۆژ به‌رده‌وامی جه‌نگی ئۆكرانیا، رووسیا قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی 49 هاووڵاتی به‌ریتانی بۆ ناو خاكی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، 49 هاووڵاتی به‌ریتانی له نێویاندا رۆژنامه‌نووس و به‌رپرسانی حكومه‌تی به‌ریتانیا له گه‌شتكردنی بۆ وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه كرد.
رووسیا راشیگه‌یاند، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی نادروست له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا، ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئاژانسه‌كانی (بی بی سی)، ( زه‌گاردیان) و (سكای نیوز) رێگه‌پێدراو نین سه‌ردانی رووسیا بكه‌ن.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ وڵاته‌كه‌یان هه‌ریه‌ك له رۆژنامه‌نووسان (ئۆرلا غیران)، (پۆڵ ئه‌دامس) و (وێنك رۆبنسۆن) ده‌گرێته‌وه، جیا له كاسرین ڤاینه‌ر، هه‌واڵساز له رۆژنامه‌ی (زه گاردیان)، (غایدن راشمان) نووسه‌ر له رۆژنامه‌ی فاینناشناڵ و سۆفی ریدج، پێشكه‌شكار له سكای نیوزی به‌ریتانی، بۆیان نییه گه‌شت بۆ رووسیا ئه‌نجام بده‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ریتانیا رایگه‌یاند، پوتن هه‌میشه ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن سه‌ركوت ده‌كات، ئه‌وانه‌ش بێده‌نگ ده‌كات كه هه‌واڵی راست له‌باره‌ی ئۆكرانیا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها جۆنسن راشیگه‌یاند، "پاڵپشتی له میدیاكارانی به‌ریتانیا ده‌كه‌م، له پاڵپشتی كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بم".
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، جیا له 29 رۆژنامه‌وانی به‌ریتانی، 20 به‌رپرسی دیكه‌ی حكومی ئه‌م وڵاته له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رێگری گه‌شتكردنیان لێكرا.
له كۆتایی مانگی ئایار / مایۆی رابردوو، رووسیا بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی بۆ 154 ئه‌ندامی لۆرداتی به‌ریتانی راگه‌یاند، جیا له‌وه‌ش مۆسكۆ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی بۆ بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ركرد.