واشنتن رێگە بە هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی دەدات نەوت و گاز لە رووسیا بکڕن

سزاكه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت
نه‌وتی رووسیا قه‌ده‌غه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت
نه‌وتی رووسیا قه‌ده‌غه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت

K24 - هه‌ولێر:

واشنتن بڕیاریدا مۆڵەتی کڕینی گاز و نەوتی رووسیا لەلایەن ئەوروپاوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ درێژ بکاتەوە، کە ئامانجی لەو هەوڵە پێدانی ماوەی پێویستە بۆ سەرانی ئەوروپا تاوەکو بتوانن جێگرەوەی گازی رووسیا بدۆزنەوە و لە وڵاتانی دیکەوە گاز هاوردە بکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، سزاکانی کڕینی گازی رووسیا تاوەکو 24ـی ئەم مانگە بوو، بەڵام تاوەکو 5ـی مانگی کانوونی یەکەم درێژیان کردەوە.

وەزارەتی گەنجینە روونیشی کردەوە، مۆڵەتی مامەڵەکانی پەیوەست بە گازی رووسیایان درێژکردووەتەوە تاوەکو لەگەڵ بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا گونجاو بێت و بتوانێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ هاوردەی نەوتی رووسیا قەدەغە بکات.

وەزارەتی گەنجینە ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بەخشینی هاوردەی نەوتی رووسیا، ئەمه‌ریکا ناگرێتەوە، کە تاوەکو ئێستا قەدەغەی لەسەرە.