لە ئێران 24 كەس بەھۆی بەكارھێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستبەسەر دەكرێن

K24 - ھەولێر

 جەعفەریی دەوڵەت ئابادی، سەرۆكی داواكاری گشتی تاران رۆژی سێشەممە ھەواڵی دەستبەسەر كرانی تیمێكی 7 كەسی لە بەكارھێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی بڵاو كردەوە.

دوو رۆژ بەر لەمەوبەریش داواكاری گشتی 17 كەسی بە تۆمەتی بەكارھێنانی ئەنتەرنێت دەستبەسەر كرد، بە گوتەی دەوڵەت ئابادی ئەو كەسانە پەیوەندیان لەگەڵ تۆڕە پێشكەوتووەكانی تاوان ھەبووە.

دەوڵەت ئابادی، پێداگریش دەكات بەردەوام دەبن لە دەستبەسەر كردنی ئەو كەسانەی چالاكی رێكخراوەیی لە دژی بەھا كۆمەڵایەتیەكان دەكەن.

پێشتریش ھێزە ئەمنیەكانی ئێران بەھۆی چالاكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام و بەكارھێنانی تێلێگرام ژمارەیەكی زۆر ھاووڵاتیان دەستبەسەر كردبوو.