"بایرن میونشن لهگهڵ سادیۆ مانێ گهیشتووهته رێككهوتن"
یانەی بایرن میونشن گەیشتووەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ سادیۆ مانێ، هێرشبهری سهنیگالی یانهی لیڤەرپوول.
سادیۆ مانێ ئەستێرەی سەنیگالی هەرچەندە تاکو مانگی حوزەیرانی 2023 گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوول هەیە، بەڵام ئامادەیە ریزەکانی یانە ئینگلیزیەکە جێبهێڵێت و دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ تاقی بكاتهوه.
فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند سادیۆ مانێ لەسەر مەرجی تاکەکەسی لەگەڵ بایرن میونشن گەیشتووەتە رێككەوتنێك و گرێبەستەکەش بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکان لەگەڵ لیڤەرپوڵ دەچێتە قۆناغی کۆتایی و بڕیارە ئۆفەرێکی نوێ بۆ گواستنهوەی ئەم یاریزانە پێشکەشی رێدز بکرێت.
رۆمانۆ نووسیویهتی: مانێ بایرن میونشنی دەوێت و ئێستا زۆر نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەکەوە.
لیڤەرپوول دوێنێ سێشەممە گرێبەستی خۆی لەگەڵ داروین نونیز لە یانەی بەنفیکا راگەیاند و بەمەش رۆیشتنی سادیۆ مانێ لە یانەکە نزیکتر دەبێتەوە.
سادیۆ مانێ تهمهن 30 ساڵ، له هاوینی 2016 له یانهی ساوسامتنهوه به بههای 41 ملیۆن یۆرۆ روویكرده لیڤهرپوول، لهگهڵ ئهو یانه ئینگلیزییه له كۆی 269 یاری، 120 گۆڵ و 48 ئاسیستی كرد.