فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون کارا دەکرێت

K24 – هەولێر
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، سبەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ خۆتۆمارکردنی یەکەی نیشتەجێبوون کارا دەکرێت.
محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە کوردستان24ی راگەیاند: "سبەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆتۆمار کردن بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون کارا دەکرێت، بۆ دابەشکردنی ئەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی کرێچیان کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر دراوە".
بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێچی و کەمدەراتان دروست دەکرێت.
پێشتر کوردستان24، فۆڕمی سەرەتایی داواکاری بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونی بڵاوکردبووەوە.