تورکیا دوو ناوەندی پێدانی ڤیزە لە عێراق دەکاتەوە

"رۆژانە پێنج بۆ حەوت هەزار ڤیزە دەدەین بە عێراقییەکان"
ئاڵای عێراق و تورکیا
ئاڵای عێراق و تورکیا

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی حوزەیرانی 2022، عەلی رزا گونەی، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، ناوەندی پێدانی ڤیزەی تورکیای لە شاری نەجەف کردەوە.

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ شاری نەجەف، باڵیۆز گونەی لەگەڵ پارێزگاری شارەکە، ماجید وائیلی کۆبووەوە.

گوتیشی: "نەجەف یەکێکە لە گرنگترین شارەکانی عێراق. رۆژانە پێنج بۆ حەوت هەزار ڤیزە دەدەین بە عێراقییەکان. هەمیشە هاتنمان بۆ نەجەف دڵخۆشی کردووین".

گونەی باسی لەوە کرد کە لەگەڵ نەجەف-دا پەیوەندییەکان لە بواری بازرگانی، ئابووریی و بوارەکانی دیکەدا بەهێزدەکرێن، ئەوەشی خستەڕوو کە سەردانی بازرگانان و خاوەنکارە تورکەکان دەکات لە شارەکەدا.

پارێزگاری نەجەف، وائیلی دەستخۆشی لەو پەیام و سەردانە کرد و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە کردنەوەی ناوەندی پێدانی ڤیزە لە شارەکەیان و گوتی: ''باڵیۆز لە عێراق ئەرکی مرۆیش لە ئەستۆ دەگرێت و بە سەردانکردنی نەجەف پەیامێکی مرۆیی دا دژ بە مەزهەبگەرایی و جوداخوازی".

باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دوای نەجەف سەردانی کەربەلا دەکات و لەوێش ناوەندی پێدانی ڤیزە دەکەنەوە.

سەرچاوە:aa