جوتیار عادل پوخته‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی حكومه‌ت ده‌خاته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك بابه‌ت كه په‌یوه‌ندییان به بژێوی ژیانی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه، گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه كرا، به‌تایبه‌ت بابه‌تی نرخی به‌نزین، هه‌روه‌ها باس له هه‌ندێك بابه‌تی دیكه‌ی وه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و خستنه‌ڕووی راپۆرتی سێیه‌می پرۆسه‌ی چاكسازی كرا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕیارانه‌ی خسته‌ڕوو، كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌ركراون.
سه‌باره‌ت به بابه‌تی نرخی به‌نزین جوتیار عادل گوتی: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی نرخی به‌نزین، كه له ئه‌نجامی به‌رزنبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له‌سه‌ر ئاستی جیهان و پابه‌ندنه‌بوونی حكومه‌تی عێراق به ناردنی بڕی دیاریكراوی به‌نزین بۆ هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه، له رێگه‌ی پاڵپشتی نرخی به‌نزین و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان هه‌موو رێكارێك بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ و خستنه‌ڕووی بڕێكی زیاتری به‌نزین ده‌گرێته‌به‌ر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پاڵپشتییه‌كی زیاتر بۆ نرخی به‌نزین ده‌كات و به‌شێكی زۆری باج و رسومات له‌سه‌ر هاورده‌كردنی به‌نزین هه‌ڵده‌گرێت و كارئاسانی بۆ هه‌موو كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی به‌نزین ده‌كات، به‌و مه‌رجه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوالیتی به‌نزین و ته‌ندروستی هاووڵاتیان نه‌بێت و له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانی ژینگه‌پارێزیدا بگونجێت.
هه‌روه‌ها گوتی: هاووڵاتییان له‌وه‌ش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا كۆنترۆڵی نرخه‌كان ده‌كه‌ین، كه به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانمان له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا ئه‌و كاره ده‌كرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه ده‌دات، له بابه‌تی خزمه‌تگوزاری و ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه، كاری جددی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بابه‌تێكی دیكه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه خرایه‌ڕوو، ئه‌ویش په‌یوه‌ندیی به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی داشكاندنی قه‌رزی حكومه‌ت له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌یه، له‌و باره‌شه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ مانگی دیكه ماوه‌كه درێژكرایه‌وه و ئه‌مه‌ش بۆ دوایین جاره.
H.B