600 ملیۆن دۆلار ده‌گاته عێراق

K24 – هه‌ولێر:
ڕاوێژكارێكی ئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت" كۆتایی ئه‌م مانگه بڕیار له‌سه‌ر پێدانی قه‌رز به عێراق ده‌درێت و یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی پاره‌كه ده‌نێردرێت بۆ عێراق.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح" كه ڕاوێژكاری ئابوری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه، به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه،ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو ،له كۆتایی مانگی حوزه‌یران یان سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی داهاتوو كۆده‌بێته‌وه، تا بڕیار له‌باره‌ی پێدانی قه‌رز به عێراق بده‌ن و ده‌ست بكه‌ن به ناردنی بڕی یه‌كه‌می ئه‌و قه‌رزه كه(600) ملیۆن دۆلاره.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه حكومه‌تی عێراقی بۆ ده‌ستخستنی ئه‌و قه‌رزه هه‌نگاوی هاویشتووه و بۆ چاكسازییه‌كی سه‌قامگیر پلانی داڕشتووه كه پشت به دیدگایه‌كی نوێ و دووربین ده‌به‌ستێت.
سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو،له مانگی ئایاری ڕابردوودا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی كه له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا به به‌های (5.4) ملیار دۆلار قه‌رز به عێراق بدات، به‌و مه‌رجه‌ی عێراق چاكسازی بكات له بواری زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی دیكه جگه له نه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و پێدانی پاره‌ی دواكه‌وتووی كۆمپانیاكان كه ماوه‌یه‌كی زۆره نه‌یداووه.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ته‌ئكیدی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به‌و ڕێككه‌وتنه و كار بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كات به‌و شێوه‌ی له‌گه‌ڵ سندوقی نیوده‌وڵه‌تی دراو له‌سه‌ری ڕێككه‌وتووه.