پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه: گه‌نجێك له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكا

K24 – هه‌ڵه‌بجه:
گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاشكرای كرد، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكا و پۆلیس و دانیشتوانی ناوچه‌كه خه‌ریكی گه‌ڕانن به دوای ته‌رمه‌كه‌یدا.
موقه‌ده‌م بارزان عوسمان محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به‌ناوی پاڤێڵ عه‌لی خالید، پیشه‌ی كاسبه و دانیشتووی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه (ده‌روازه‌ی شار)ـه، بۆ مه‌له‌كردن و راوه ماسی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوڕێكانی روویان له گوندی (ئیمامی زامن) كردبوو، گیانی له‌ده‌ستدا و له ئاوه‌كه‌دا خنكا.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تیمی پۆلیس و دانیشتوانی گونده‌كه سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به دوای ته‌رمه‌كه‌یدا.
له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، هاووڵاتیان روو ده‌كه‌نه سه‌ر چه‌م، رووبار و ده‌ریاچه‌كان، له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 10 حاڵه‌تی خنكان له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوه.