سه‌در: له پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كشێینه‌وه و پاشگه‌ز نابینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له حه‌نانه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كوتله‌ی سه‌در له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوویه‌وه و رایگه‌یاند، له بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پاشگه‌ز نابینه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی ره‌وتی سه‌در له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه، ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵیان كۆبوویه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه به‌راییه‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، موقته‌دا سه‌در سووربووه له‌سه‌ر كشانه‌وه‌یان له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و ده‌ستهه‌ڵگرتنیان له ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
له‌و باره‌یه‌وه، نوێنه‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی كوتله‌ی سه‌در، حه‌یده‌ر ماضی له تویتێكدا رایگه‌یاندووه، "هیچ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك نییه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران".