ده‌ستكرا به گواستنه‌وه‌ی سێ ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ هه‌ولێر و دهۆك
K24 – هه‌ولێر:
دوو ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ هه‌ولێر و یه‌ك ملیۆن لیتریش بۆ دهۆك ته‌رخانكران و ده‌ست به خستنه‌بازاڕی ئه‌و بڕه به‌نزینه كرا.
دوای ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سووته‌مه‌نی بكه‌ن، بڕیار درا سێ ملیۆن لیتر به‌نزین بخرێته بازاڕه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستكرا به خستنه‌بازاڕی دوو ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ هه‌ولێر و یه‌ك ملیۆن لیتریش ره‌وانه‌ی پارێزگای دهۆك كرا.
هاوكات له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌جێ نرخی به‌نزین داشكا و له هه‌ندێك به‌نزینخانه نرخه‌كه له سه‌رووی هه‌زار دیناره‌وه داشكا بۆ 870 دینار.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به هۆی ئه‌و رێككارانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یانگرێته‌به‌ر، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا نرخی به‌نزین بۆ ئاستی هه‌شت سه‌د دیناری عێراقی دابه‌زێت، له كاتێكدا له چه‌ند رۆژی رابردوودا نرخی لیترێك به‌نزینی نۆرماڵ، له نێوان 1200 تا 1300 دیناری عێراقی ده‌فرۆشرا.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد، کە بە زووترین کات گرفتی گرانبوونی بەنزین چارەسەر بکەن کە بارگرانیی زۆری لەسەر هاووڵاتییان دروست کردووە و هاوردەکردنی بەنزینیش لە چوارچێوەی رێنماییەکان رێگەپێدراو بێت.