كوردستان24 ورده‌كاری نوێ له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سنونێ بڵاوده‌كاته‌وه

K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی سنونێ ورده‌كاری له‌باره‌ی بۆردومانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه بۆ سه‌ر ناحیه‌ی سنوونێ له سنووری قه‌زای شنگال ده‌خاته‌ڕوو.
د. حه‌یده‌ر بێناڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی سنونێ تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، دوای بۆردومانه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا، 6 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی په‌كه‌كه به برینداری گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌كه‌یان، كه برینی 3 له‌و برینادارانه سه‌خته.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس له ناحیه‌ی سنونێ بۆ كوردستان24 ئاشكرایكرد، 4 ئه‌ندامی پله باڵای ئه‌نجومه‌نی گه‌ل له‌و بۆردومانه‌دا كوژراون، كه خه‌ڵكی رۆژئاوا و باكووری كوردستانن و ئه‌ركه‌كه‌یان هێنانی خه‌ڵكی شنگال بوو بۆ ناو ریزه‌كانی په‌كه‌كه.
ئێواره‌ی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی حوزەیرانی 2022، فڕۆکەکانی تورکیا بارەگای هێزەکانی "یەبەشە"ـی لە ناحیەی سنونێ سەربە قەزی شنگال بۆردومان کرد.
بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری کوردستان24، بۆردومانەکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بووە و بۆردومانەکە سه‌ره‌تا کوژرانی شەش کەس راگه‌یه‌ندرا.
هاوکات دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی پەکەکەیان لە ناحیەی سنوونێ لە قەزای شنگال بۆردومان کرد و زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتەوە.
دوای ئه‌و بۆردومانه‌ش، دانیشتوانی سنونێ چوونه به‌رده‌م بنكه‌ی یه‌به‌شه له شنگال و داوایان لێ‌كرد، هه‌رچی زووه له شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان بچنه ده‌ره‌وه، چونكه بوونی بنكه و باره‌گاكانیان بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتیانی سڤیل، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاڵۆزی لەنێوان خەڵك و چەکدارانی یەبەشە دروستبوو.
یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال "یەبەشە"ـی سەربە پەکەکە لە چەند ناوچەیەکی سنووری شنگال بنکە و بارەگایان هەیە و لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ سوپای عێراقدا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوانیان دروست بوو، کە بووەهۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی ئەو ناوچەیە بەرەو پارێزگای دهۆك.
H.B