سەرکردەیەکی داعش لە سووریا دەستگیرکرا

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە دەخاتەڕوو
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سەرکردەیەکی دیاری داعشی لە باکووری سووریا دەستگیرکرد.

لە بەیاننامەیەکدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشکرای کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/6/2022، سەرکردەیەکی داعشیان لە باکووری سووریا دەستگیرکردووە، کە یەکێک بووە لە سەرکردە دیارەکانی رێکخراوەکە و شارەزا بووە لە دەستگیرکردنی بۆمب.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاشکراشی کردووە، ئەو سەرکردەی داعش لە ئۆپەراسیۆنێک دەستگیرکراوە و هیچ کەسێکی سڤیل لەو ئۆپەراسیۆنە زیانی پێنەگەیشتووە.

لەلایەکی دیکەوە رائید یوسف حەمود، گوتەبێژی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کە تورکیا پشتیوانییان دەکات رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکە لە نزیک گوندی حمێرە کە چەند کیلۆمەترێک لە سنووری تورکیا دوورە لە رێگەی دابەزینی ئاسمانی ئەنجامدراوە، لە باکووری سووریا لە ناوچەکانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن.