دانە گاز: بەرەوپێشچوون لە وەرگرتنی شایستەکانمان لە هەرێمی کوردستان هەیە
K24 - هەولێر:
کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی رایگەیاند، باشبوونێکی بەرچاو لە وەرگرتنەوەی شایستە داراییەکانیان لە هەرێمی کوردستان بەدی دەکەن.
ئەو کۆمپانیا ئیماراتییە لە راگەیەنداوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەنجوومەنی کۆمپانیاکە راپۆرتی بەڕێوەچوونی کارەکانی لە میسڕ و ئیمارات و هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە، باشبوونێکی بەرچاو لە وەرگرتنەوەی شایستەکانیان لە هەرێمی کوردستان بەدی دەکەن.
گووتیشی، ئەنجوومەنەکە تاوتوێی راپۆرتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی بودجە و پلانی کۆمپانیاکەی بۆ پێنج ساڵی ئایندە کردووە.
لە راپۆرتەکەدا، ئەنجوومەنی کۆمپانیاکە سەرجەم داتای دارایی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی پەسەند کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، کۆمپانیای دانە گاز رێککەوتنی گەڕان بە دوای گاز و بەرهەمهێنانی لە ئیمارات و میسڕ و هەرێمی کوردستان هەیە.