زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە سلێمانی و هەڵەبجە

زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە سلێمانی و هەڵەبجە
بەنزینخانەی سلێمانی
بەنزینخانەی سلێمانی

K24 - سلێمانی

ئەمڕۆ زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ئەو سنوورە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند: "دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی راسپارد بۆ چارەسەركردنی گرفتی گرانبوونی بەنزین و کۆنترۆڵکردنی نرخ، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره‌ سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین".

دوێنێ چوارشەممە 15/6/2022، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی راسپارد، رێكاری پێویستی بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین بگرنەبەر.

شەوی رابردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەستیکرد بە جێبەجێکردنی رێکارەکان و دوو ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ هه‌ولێر و یه‌ك ملیۆن لیتریش بۆ دهۆك ته‌رخانكران، ئەمڕۆش ئەو بڕە بەنزینە خرایە بازاڕەوە، جگە لە دابەشکردنی بەنزینی بە 690 دینار، لە 17 بەنزینخانەی هەولێر یەک لیتر بەنزین بە 800 دینار دابەشکرا.