به ڤیدیۆ... كریستیانۆ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره به‌رامبه‌ر په‌یامنێرێك ده‌كات
كه‌مێك پێش ئێستا، له‌سه‌ر پێگه‌ی ماركای وه‌رزشی كه نزیكه له یانه‌ی ریال مه‌درید، به ڤیدیۆ كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دژی په‌یامنێرێكی وه‌رزشی بڵاو ده‌كاته‌وه، كه تێیدا ئه‌م په‌یامنێره ده‌یه‌وێت له باره‌ی یاریی نێوان هه‌نگاریا و پورتوگال بۆچوونی كریستیانۆ وه‌ربگرێت، به‌ڵام كریستیانۆ به توڕه‌ییه‌وه مایكی كه‌ناڵه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرێت و ده‌یخاته نێو رووبارێكه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به بارودۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌كات و له 2 یاریی رابردوو ته‌نیا یه‌ك خاڵیان كۆكردۆته‌وه، ئه‌مڕۆش له كات 19:00 هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال دوایین یاریی خۆی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان له به‌رانبه‌ر هه‌نگاریا ئه‌نجام ده‌دات و ته‌نیا به بردنه‌وه‌ش ئومێدی گه‌یشتنیان به قۆناخی داهاتوو زیاد ده‌كات.