فلۆرێنتینۆ پێرێز: مباپێ خیانهتی له من نهكردووه

فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە بەرنامەی ئێلچرینگیتۆ زۆر بە راشکاوانە گوتی: هۆکاری پاشگەزبوونەوەی بریاری مباپێ لە پەیوەندینەکردن بە یانەکەمان، ئێمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بوو، دهشڵێت: هەرگیز نەمگووتووە ئیتر ئەو یاریزانەمان ناوێت.
فلۆرێنتینۆ پێرێز سهرۆكی یانهی ریال مهدرید ئاماژهی بۆ ئهوه كرد كه مباپێ ئارەزووی دەکرد پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات، بەڵام ماکرۆنی سەرۆکی فرەنسا دژی خواستی مباپێ وهستایهوه.
لهمبارهیهوه پێرێز دهڵێت: ماكرۆن له پەیوەندییەکی تەلەفۆنی به مباپێی گوت: پێویستە لە پاریس سانجێرمان بمینییەوە.
پێرێز گوتیشی: مباپێ خیانەتی لە ئێمە نەکرد، بەڵکو فشارە سیاسی و ئابورییەکان وایکرد لە ماوەی 15 رۆژ بریارەکەی بگۆڕێت، من هەرگیز نەمگوتووە ئیتر ئەو یاریزانەمان ناوێت، لەوانەیە لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوو گۆڕانکاری زۆر روو بدەن و دەرگای یانەکەمان هەمیشە بەرووی ئەو یاریزانانەدا کراوهیه کە ههمووان دهزانن کەس لە یانەکەمان گەورەتر نیە.
پێرێز دهشڵێت:
ڤینیسیۆس جونیۆر یاریزانێکی لێهاتووە و دڵنیام ساڵانی داهاتوو دەتوانێت خەڵاتی بالۆن دۆر بەدەست بێنێت، ئەو یاریزانە هەمیشە خەون بە باشتربوونەوە دەبینێت، بۆیە داهاتوویەکی گەش چاوەڕێ ئەو دەکات، ئێمە هیچ کاتێک هەوڵمان بۆ گواستنەوەی هالاند لەگەڵ مباپێ نەداوە، چونکە ئەگەر هاتبووایە هالاند پەیوەندی بە یانەکەمانەوە کردبایە، ئەو کاتە بە هەبوونی بێنزێما دەبووە یاریزانی یەدەگ.
له بهشێكی دیكهی قسهكانیدا، فلۆرێنتینیۆ پێرێز جهختی لهوه كردهوه كه هیچ كاتێك به ههواڵی رۆیشتنی مێسی له بارسێلۆنا دڵخۆش نهبووه، دهشڵێت: حهزم دهكرد مێسی له بارسێلۆنا و ئیسپانیا مابایهوه.