رووسه‌كان داوای ئامۆژگاری له ئیرانییه‌كان ده‌كه‌ن

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
عه‌لی بازرگانێكی ئێرانییه، ده‌ڵێت: "رووسه‌كان پێشتر به مه‌به‌ستی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانیان سه‌ردانی ئێرانیان ده‌كرد، له هه‌مانكاتدا به چاوێكی سووكه‌وه سه‌یری بازرگانه‌كانی ئێران و به‌رهه‌مه ئێرانییه‌كانیان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا له گۆڕانكارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشدا، به‌دوای كڕینی به‌رهه‌می ئێرانی‌دا ده‌گه‌ڕێن و داوای ئامۆژگارییان لێده‌كه‌ن".
له 24ی شوبات (فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه، كاتێك رووسیا هێرشی كرده سه‌ر ئۆكرانیا، كاروباری عه‌لی كه رێبه‌رێكی گه‌شتیارییه به ته‌واوی گه‌شه‌ی كردووه.
به‌پێی راپۆرتێكی فانێنشیاڵ تایمز له‌و شوێنه‌ی جاران عه‌لی میوانداری گه‌شتیارانی ده‌كرد تا ئاره‌زووی بینینی كه‌ڵچه‌ری ئێرانی و چێژ له خواردنی ئێرانی ببینن، ئێستا پێشوازی له بازرگانه رووسییه‌كان ده‌كات، چونكه له دوای لێشاوێك سزای خۆرئاوا و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ته‌واوی رووسیا، رووسه‌كان زۆر حه‌ز ده‌كه‌ن بزانن ئێرانییه‌كان چۆن چه‌ند ده‌یه‌یه له‌ژێر سزای ئه‌مه‌ریكادا ده‌ژین.
به‌پێی فانێنشیاڵ تایمز، ته‌نیا مانگی رابردوو، عه‌لی 160 رووسیی هێناوه‌ته تاران كه زۆربه‌یان بازرگانن له‌چاو ئه‌و ژماره‌ی پێش په‌تای كۆرۆنا، ژماره‌یه‌كی زۆر زۆره، چونكه پێشتر ته‌نیا 40 گه‌شتیاری هێناوه‌ته تاران و هه‌مووشیان بۆ گه‌شتوگوزار، بوون.
بازرگانه رووسه‌كان كه ده‌چنه تاران ده‌یانه‌وێت هاوتا ئێرانییه‌كانیان ببینن و بناسن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی رووسیا رووبه‌ڕووی سزایه‌كی بێوێنه ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر كه‌رتی ئابووری، ده‌شێت ئیتر ناچار بێت روو له هاوپه‌یمانێكی متمانه‌پێكراو بكات كه 40 ساڵه ئه‌زموونی هه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌مارۆی ئابووری خۆرئاوا و ئه‌مه‌ریكا.

له راپۆرتێكدا (كاستێلم ئای) كه به‌دواداچوون بۆ سزاكان ده‌كات پێیوایه كه تا شه‌ڕی رووسیا- ئۆكرانیا، ئێران زۆرترین سزای له‌سه‌ر بووه له جیهاندا، به‌ڵام رووسیا ئێستا له‌و بواره‌دا پێشبڕكێی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و ده‌یه‌وێت ئامۆژگاری وه‌رگرێت ده‌رباره‌ی سزای ئابووری.
له‌نێو ئه‌و گه‌مارۆیانه‌دا هێڵی ئاسمانی Tit for Tat كه له مانگی رابردووه‌وه له‌نێوان مۆسكۆ و خۆرئاوا په‌كی كه‌وتووه، ڤیتالی ساڤێڵێیڤ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی رووسیا وتی: "وڵاته‌كه‌ی له دۆسیه‌ی ئێران ده‌كۆڵێته‌وه بۆئه‌وه‌ی یارمه‌تییان بدات بۆئه‌وه‌ی بزانن چۆن شانبه‌شانی سزاكان به پارچه‌ی یه‌ده‌ك فرۆكه‌كان چاكبكه‌نه‌وه".
ئێران تا ئێستاش هه‌ندێك فرۆكه به‌كارده‌هێنێت كه له پێش سه‌رده‌می شۆڕشی ئیسلامی ئێران 1979 ه‌وه كڕدراون.
سایتی بلۆمبێرگ له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێك له یه‌كه‌م ده‌زگاكانی ریكلامی ئێرانی كه گرنگی به سۆشیال میدیا ده‌دات، ئامۆژگاری بۆ بازرگانه رووسه‌كان هه‌یه، ئه‌حمه‌د ئوزۆری به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای كلیك ده‌ڵێت: "ماوه‌یه‌كی پێچوو تا له‌ناوخۆدا، كۆمپانیاكه‌مان په‌سه‌ندكرا و بووه جێگه‌ی متمانه، چونكه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره له كۆمپانیا ئینته‌رناسیۆنالیسته‌كاندا نه‌ماون".
ئه‌و پێیوایه داهاتی ساڵانیه له نزیك 2 ملیۆن دۆلار 300 هه‌زار دۆلاره‌وه دابه‌زیوه بۆ 285 هه‌زار دۆلار.
قسه‌كه‌ی ئوزۆری، به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رمایه‌داره رووسه‌كه هه‌مان لقی ماكدۆناڵد-ی كرده‌وه له رووسیا له‌ژێر ناوێكی دیكه، به‌ڵام هه‌مان ژه‌مه خواردن، كه ده‌شێت ماوه‌یه‌كی بوێت تا جێگیرده‌بێت.
كۆماری ئیسلامی ئیران به‌رگه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌ی گه‌مارۆی گرتووه كه ئیداره‌ی تره‌مپ ساڵی 2016 خستیه‌سه‌ری، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ به 45مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرا له رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015 كشایه‌وه.
به‌ڵام رووسیا یه‌كێكه له وڵاتانی G20 كه ئابوورییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 7 هێنده‌ی ئابووری ئێرانه، به‌ڵام ئیران كه وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت بۆ نزیكه‌ی 84 ملیۆن كه‌س، هێشتا ئه‌و نزیكتره له‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی حاڵه‌تی سزای ئابووری پێشكه‌ش به رووسیا بكات.
سی ئێن ئێن له‌راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی ئێران ده‌یان ساڵه له‌ژێر كۆت و به‌ندی سزای ئابووری خۆرئاوادایه، بۆته وه‌ستایه‌كی باش بۆ خۆدزینه‌وه و به‌كارهێنانی بازاڕه نایاساییه‌كان و ده‌ستكاریكردنی شوێنپێهه‌ڵگرتنی كه‌شتییه نه‌وتییه‌كانی تا له سزاكان ده‌ربازی بێت، ئه‌مڕۆ رووسیاش له قه‌یرانی هاوشێوه‌ی ئه‌ودا ده‌ژی، بۆیه پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا رووسیا ده‌توانێت هاوشێوه‌ی ئێران كاربكات بۆ خوددزینه‌وه له سزاكانی خۆرئاوا؟ هه‌ندێك له شرۆڤه‌كاران پێیانوایه له ئێستاوه سه‌ره‌تاكانی دیاره كه ئه‌توانێت.
ئه‌مه‌ریكا، گروپی وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی G7، یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌دوای له‌شكركێشییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، زنجیره‌یه‌ك سزای بێوێنه‌یان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند، به‌ڵام گه‌وره‌ترین گورزی ئابوری ئه‌و گورزه‌یه كه له وزه‌ی رووسیا دراوه چونكه تا 2020 نیوه‌ی زیاتری هه‌نارده‌ی رووسیا بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، پێكده‌هێنێت.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا هاورده‌كردنی هه‌موو وزه‌یه‌كی رووسیایان راگرت، ئه‌مڕۆ یه‌كێتی ئه‌وروپاش بیر له‌و هه‌نگاوه ده‌كاته‌وه به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتۆته كۆده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات ئه‌وا رووسیا به‌ته‌واوی ئیفلیج ده‌بێت، چونكه بڕینی وزه‌ی رووسیا له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه ئه‌وا ئیدی شتێك نامێنێت به‌ناوی ئابوری رووسیا، رۆژنامه‌ی گاردیان له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت: "به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی فینله‌ندا بۆ لێكۆڵینه‌وه له وزه و هه‌وای خاوێن (Crea) پێوایه له 100 رۆژی شه‌ڕدا، رووسیا 93 ملیار یۆرۆی له هه‌نارده‌كردنی خه‌ڵوزی به‌ردین چنگكه‌وتووه كه 61%ی ئه‌و هه‌نارده‌كردنه بۆ ئه‌وروپا بووه و بایی 56 ملیار یۆرۆیه، بڕینی 56 ملیار یۆرۆ بۆ رووسیا ئابوری ئه‌كات به دۆزه‌خ".
كه‌واته یه‌كێكی تر له‌و ئامۆژگارییانه‌ی كه ئێرانییه‌كان به رووسه‌كانیان به‌خشیوه ئه‌وه‌یه رووسه‌كان فێرده‌كه‌ن چۆن كه‌شتییه‌كانی نه‌وت خۆیان ده‌ربازكه‌ن له سزاكان ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كان و گۆڕینی ناوی كه‌شتییه‌كان به تێكه‌ڵه‌یه‌ك كه تاكتیكێكه ئێرانییه‌كان فێری رووسه‌كانی ده‌كه‌ن.