كاپتنی پێشووی رووسیا: ره‌نگه‌ له‌سه‌ر ئه‌م قسانه‌ بكووژرێم

کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیا، ئیگۆر دێنیسۆڤ
کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیا، ئیگۆر دێنیسۆڤ

کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی رووسیا دەڵێت رەنگە بەهۆی بۆچوونم لەسەر شەڕی ئۆکرانیا بکوژرێم و دەشڵێت: نامەیەکم بۆ ڤلادمێر پوتنی سەرۆکی رووسیا ناردووە بۆ ئەوەی شەڕ رابگرێت.

لە هەنگاوێکی دەگمەندا، کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیا، ئیگۆر دێنیسۆڤ، ڕەخنەی لە شەڕی وڵاتەکەی لە دژی ئۆکرانیا گرتووە و دەڵێت ترسی ئەوەی هەیە: "بەند بکرێت یان بکوژرێت" بەهۆی لێدوانەکانییەوە.

ئەو یاریزانە تەمەن 38 ساڵە بووە بەتەمەنترین وەرزشکاری پێشووه‌ کە تا ئێستا لە ڕووسیا دەژی و بە ئاشکرا شەڕی ئۆکرانیا شەرمەزار دەکات.

دێنیسۆڤ کە لە ساڵی 2012 تا 2016 سەرکردایەتی هەڵبژاردەی روسیای کردوە، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئەم رووداوانە کارەساتبارن و ترسناکە، دڵنیا نیم لەسەر ئەم قسانەم زیندانی دەکرێم یان دەکوژرێم.

جێگای ئاماژەیە پەرلەمانی ڕووسیا لەم دواییانەدا یاسایەکی دەرکرد کە سزای زیندانی تا ١٥ ساڵ بۆ هەر کەسێک هەواڵی ناڕاست بڵاوبکاتەوە، یان هەر کارێکی گشتی ئەنجام بدات کە هەڵمەتە سەربازییەکەیان لەکەدار بکات.

ئەم یاریزانە کە لە یاریی کۆتایی جامی یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٠٨ گۆڵی سەرکەوتنی زێنیتی بەرامبەر گلاسکۆ رێنجەرز کرد ئەوەشی خستووەتەڕوو، نامەیەکی بۆ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا نووسیوە و داوای لێکردووە شەڕەکە رابگرێت.

دێنیسۆڤ یەکەم وەرزشوان نییە دژی حکومەتی وڵاتەکەی قسە دەکات و پێشتریش تێنسزانی ڕووسی، ئاندرێ روبلێڤ، لە کۆتایی پاڵەوانییەتی تێنسی دوبەی، دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا، لە کامێرایەکدا بە ئاشکرا نووسیبووی: "نا بۆ شەڕ و هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا رەتکردەوە."

کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیا، ئیگۆر دێنیسۆڤ
کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیا، ئیگۆر دێنیسۆڤ