هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له‌م ناوچه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان تۆمار ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، هه‌فته‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه.
به‌شی پێشبینی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022 راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، لەگەڵ دەستپێکى هەفتەدا رۆژى شەممە 18ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022، پێشبینى بەرزبوونەوەى بەرزترین پلەکانى گەرما بە نزیکەى 5-6 پلە بە بەراوورد بە ئەمڕۆ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەگەڵ چالاکبوونى نزمە پاڵە پەستۆى وەرزى گەرمى ساڵانە، شەپۆلێکى گەرما لە رۆژى شەممەوە كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان دروست ده‌كات.
كه‌شناسی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە زۆربەى ناوچەکان بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەرووى 40 پلەى سیلیزى دەبێت، لە ئیدارەى گەرمیان و ناوچەکانى باشوورى هەرێم بۆ سەرووى 45 پلەى سیلیزى بەرزدەبیتەوە، لە سەنتەرى پارێزگاکان بۆ سەرووى 42 پلەى سیلیزى دەبێت، کاریگەرى ئەم بەرزبوونەوەیە تا رۆژى سێ شەممە بەردەوام دەبێت.