له‌سه‌ر ڕێگای كه‌ركوك هه‌شت كه‌س ڕفێنراوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ڕایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك – تكریت،چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو، "8" هاولاتی سڤیلیان ڕفاندووه و 3 كه‌س له ڕفێنراوه‌كانیان كوشتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به میدیاییه‌كی ناوخۆیی عیراقی گوتووه، ئه‌و چه‌كداره نه‌ناسراوانه، له نزیك ناحیه‌ی "ئامرلی" خاڵی پشكنینیان داناوه و 8 هاوڵاتی كه له ڕێگادابوون له نێوان تكریت و كه‌ركوك، له‌و بازگه‌یه‌دا گیراوون و ڕفێنراوون..
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه پاشتر پۆلیسی ناوچه‌كه، ته‌رمی سێ كه‌سی دۆزیووه‌ته‌وه كه هی ڕفێنراوه‌كان بووه و تا ئێستاش چاره‌نووسی ئه‌و 5 كه‌سه‌كه‌ی دیكه نادیاره.