شاجوانی پێشووی عێراق داوا له جیهان ده‌كات به‌غدا سزا بده‌ن
K24- هه‌ولێر:
ساره عیدان، شاجوانی ساڵی 2017ی عێراق داوای له وڵاتانی جیهان كرد، به‌هۆی په‌سه‌ندكردنی یاسای "به‌تاوان ناساندنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل"، كه له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندكرا، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق سزا بده‌ن و ئه‌و یاسایه‌ی به "دژه جوو" وه‌سفكرد.
له گوتارێكدا له پێگه‌ی رۆژنامه‌ی "Algemeiner" كه ئۆفیسی سه‌ره‌كیی له نیۆیۆركه، ساره عیدان نووسیویه‌تی: "له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه كه ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه و دژی جووه‌كانه و گیانی ململانێ ده‌وروژێنێت، پێویسته جیهان حكومه‌تی عێراق سزا بدات".
عیدان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی میحوه‌ری به‌ره‌ی به‌رگری كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و به‌رهه‌ڵستی دیموكراتیه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات، جیهان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی عێراق بووه‌ته‌وه له‌ڕووی رۆشنبیری و سیاسییه‌وه".
پێشتریش هێرشێكی توند كرابووه سه‌ر ساره عیدان و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكرابوو، ئه‌ویش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ عه‌دار غاندلزمان، شاجوانی ئیسرائیل له‌كاتی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشبڕكێی شاجوانانی جیهان بۆ ساڵی 2017 له لاس فیگاس.
ئه‌وكات په‌رله‌مانتارانی ژماره‌یه‌ك كوتله‌ی په‌رله‌مانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوایان كرد، ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی له ساره عیدان بسه‌ندرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2019 له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان عێراقی به‌وه تۆمه‌تباركرد، كه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كوشتن كه لێیكراون، بێده‌نگ بووه.
عیدان كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عێراقییه و هه‌ڵگری هه‌ردوو ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و ئه‌مه‌ریكییه، ئاماژه‌ی به‌وه دا، "یاسای "به‌تاوان ناساندنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل" كه سزای له‌سێداره‌دانی بۆ هه‌ر كه‌سێك دیاریكردووه كه په‌یوه‌ندی به ئیسرائیله‌وه بكات، ده‌بێت رێگری له به‌رده‌وامبوونی بكرێت و پێویسته له‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه عێراق سزا بدرێت".
له مانگی رابردوو، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌سه‌ندكرد، كه پێشتر له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره‌وه پێشنیاز كرابوو.
مادده‌ی (4)ی ئه‌و یاسایه كه هه‌موو عێراقییه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گرێته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، "هه‌ر كه‌سێك به سزای له‌سێداره‌دان یان زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی سزا ده‌درێت، كه په‌یوندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بێت، یان هه‌واڵگۆڕینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌بێت و ره‌واج به بیرۆكه، بنه‌ما، ئایدۆلۆژیا و ره‌فتاره‌كانی زایۆنیزم یانیش ماسۆنییه‌كان به هه‌ر ئامرازێكی شاراوه و ئاشكرا بدات".
به‌گوێره‌ی یاساكه‌ش، ئه‌و ئامرازانه، "كۆنگره، كۆبوونه‌وه، چاپكراو و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یانیش هه‌ر ئامرازێكی دیكه ده‌گرێته‌وه".
H.B