نوێنه‌ری سیستانی: هه‌ركه‌سێك وا بزانێت فیتنه له عێراق كۆتایی هاتووه به‌خه‌یاڵدا چووه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د سافی، نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق دووپاتیكرده‌وه، هه‌ر كه‌سێك پێشبینی ئه‌وه بكات كه فیتنه له عێراق كۆتایی هاتووه، ئه‌وا به‌خه‌یاڵدا چووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ قه‌یرانی سیاسی ئه‌م دواییه كه به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی سه‌در له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ریهه‌ڵداوه.
له گوته‌یه‌كدا كه له ساڵیادی دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبیدا پێشكه‌شیكرد، ئه‌حمه‌د سافی گوتی: "مه‌رجه‌عی باڵا ئاماده‌یه و چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات و هۆشداریی له‌باره‌ی زۆر بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به وڵاته‌وه داوه و هه‌ر كه‌سێكیش پێشبینی بكات كه فیتنه كۆتایی هاتووه، ئه‌وا به‌خه‌یاڵدا چووه و ئێمه پێویستیمان به چاوتیژییه‌كی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و بابه‌ته".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "مه‌ترسیدارترین پرس ئه‌وه‌یه كاتێك ئاستی هۆشیاری خه‌ڵك داده‌به‌زێت و ئه‌هریمه‌نایه‌تی ئه‌وه زیاد ده‌بێت كه بڕیاربه‌ده‌سته"، گوتیشی: "ئه‌و میلله‌ته‌ی گوێیه‌كانی داده‌خات ده‌كه‌وێته تاڵاوێكه‌وه".
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری سیستانی جه‌ختی كرده‌وه، "به‌ر له فه‌توای جیهادی كه‌فائی (دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی) عێراق به ماوه‌یه‌كی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕی. بڕیاری فه‌توای جیهادی كه‌فائی بڕێارێكی مێژوویی، نیشتمانی و ئایینی بوو، كاته‌كه‌شی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو".
H.B