له‌باره‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رێنمایی نوێی ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوا ده‌كات له‌كاتی ئه‌ركدا پێشمه‌رگه تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كار نه‌هێنن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بەشی هۆشیاری لیوای2ـی پیادە رێنمایی هۆشیاری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بە پێشمەرگە دەدات، داوایان لێ دەکات خۆیان لە بابەتە سەربازیەکان بپارێزن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، داوا له پێشمه‌رگه ده‌كرێت لە کاتی ئەرکدا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە کارنەهێنن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، پێویسته هیچ ئەکاونت و پەیجێک بە ناوی یەکە سەربازیەکانیانەوە دروست نه‌كرێت، دەبێت هەمووان پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بین.