كۆتایی ئهم مانگه لووتكهی ناتۆ له مهدرید بهڕێوه دهچێت
K24 – ههولێر:
سکرتێری گشتیی ناتۆ، ستایشی ھەوڵەکانی تورکیا دهكات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری هێنانه دهرهوهی گهنمی ئۆکرانیا.
یەنس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێری گشتی ناتۆ لە بارەگای سەرەکیی ناتۆ لە برۆکسل دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندامی هاوپهیمانییهكه، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا.
ستۆڵتنبێرگ ئاماژەی بەوە کرد، وەزیرانی بەرگریی ئامادەکاریەکانیان بۆ لووتکەی ناتۆ کە لە 20-30ـی حوزەیران لە مەدرید پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت، تەواو کردووە و رایگهیاند: "دڵنیام لووتکەی مەدرید لووتکەی گۆڕانکاریی دەبێت لە رووی خۆپاراستن، بەرگریی بەھێزتر، پشتگیریی بەردەوام بۆ ئۆکرانیا و ھاوبەشەکانی دیکە کە لە مەترسیدان".
سکرتێری گشتیی ناتۆ باسی لەوەش کرد، داواکارییە مێژووییهكهی سوید و فینلاند بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ لەنێو ئەو پرسانە دەبێت کە له مهدرید گەنگەشە دهكرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، "پاکێجی پاڵپشتیی گشتیی ناتۆ" دەخەنە بواری جێبهجێكردنهوه.
یەنس ستۆڵتنبێرگ ئاماژەی بەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە كرد کە دوێنێ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سهرۆكی توركیا ئهنجامیداوه و گوتی: "ستایشی ھەوڵەکانی تورکیا دهكهم بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ هێنانه دهرهوهی گهنمی ئۆكرانیا".
سکرتێری گشتیی ناتۆ ئەوەی دووپاتکردەوە، کار لەسەر چارەسەرکردنی نیگەرانییە رەواکانی تورکیا لەبارەی پرسی بە ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ دەکەن و گوتی: "ئێمە بیر لەوە دەکەینەوە چۆن بتوانین نیگەرانییەکان چارەسەربکەین بە شێوەیەك وا لە تورکیا بکات بڵێت 'بەڵێ' و فینلاند و سوید وەک ئەندامی نوێ قبوڵ بکات.
دهشڵێت: " پێموایە جەختکردنەوەی تورکیا بۆ پاڵپشتی سیاسەتی کراوەی ناتۆ زۆر گرنگە".