ئه‌مه‌ریكا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت

K24- هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی سزای به‌سه‌ر تۆڕێكی به‌رهه‌مهێنه‌رانی پێترۆكیمیاویهكانی ئێران، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كۆماری چینی میللی و ئیماراتدا سه‌پاندووه، كه پشتیوانی له كۆمپانیای تریلیانسی پێترۆكیمیاییه سنوورداره‌كان و كۆمپانیای بازرگانی پێترۆكیمیاییهكانی ئێران ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك لایه‌نی چالاك له فرۆشتنی پێترۆكیمیاییهكانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا بلینكن گوتی: "ئه‌و تۆڕه یارمه‌تیده‌ره له جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و خۆی له سزاكان ده‌دزێته‌وه و پشتیوانی له فرۆشتنی بهرهههمه پێترۆكیمیاییهكانی ئێران به هاوبه‌شان له كۆماری چین و به‌شێك له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌كه‌ن".
بلینكن روونیكرده‌وه، هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی جۆ بایدن، "سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جێگیره بۆ به‌دواداچوون له‌ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی گشتگیر و هاوبه‌ش".
هه‌روه‌ها گوتی: "له نه‌بوونی هه‌ر رێككه‌وتنێك ئه‌مه‌ریكا له به‌كارهێنانی سزاكانی به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت و به‌رهه‌مه پێترۆكیمیاییهكانی ئێران دابنێت".
پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سزای به‌سه‌ر تۆڕێكی كۆمپانیای ئێرانی‌دا سه‌پاندووه، كه له‌بواری پێترۆكیمیاییهكاندا كارده‌كات، له‌گه‌ڵ سزادانی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای چینی و ئیماراتی، كه به گوته‌ی خۆی، یارمه‌تیده‌ر بوونه بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه پێترۆكیمیاییهكانی ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته.
H.B