له ئه‌وروپا داینه‌سوور بینرا
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك توێژه‌ر رایانگه‌یاند، له كه‌ناری ده‌ریای (وایت) له ئینگلته‌را، ئێسك و پرووسكی دایناسوورێك دۆزرایه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (DW)ـی ئه‌ڵمانی، ژماره‌یه‌ك پسپۆری هه‌ڵكه‌ندن له كه‌ناراوی به‌ردینی له دوورگه‌ی (وایت) له ئینگلته‌را ئێسك و پروسكی دایناسووری گۆشتخۆر دۆزرایه‌وه.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، به گوێره‌ی پشكنینه‌كان ئه‌و داینه‌سوورانه به‌ر له 125 ملیۆن ساڵی له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌بوون، كه پێكهاتبوون له ئێسكی پشت و رانه‌كان، بێ كه‌لـله‌سه‌ر.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كرا، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، باڵای دایناسووره‌كان پتر له 8 مه‌تر ده‌بێت.
له‌مباره‌یه‌وه كریس باركه‌ر، توێژه‌ر له بواری هه‌ڵكه‌ندن رایگه‌یاند، قه‌باره‌ی پاشماوه‌ی داینه‌سووره‌كان جێی سه‌رنج بوون، پێده‌چێت له ئه‌وروپا ژیابن و بینرابن.
باركه‌ر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، به گوێره‌ی داتا و ژماره، ئه‌وه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌ست ده‌كرێت گه‌وره‌ترین داینه‌سۆره له ئه‌وروپا ژیاون.
تۆماس ریتچارد هۆڵتز، شوێنه‌وارناس رایگه‌یاند، پێده‌چێت ئه‌وه‌ی دۆزرابێته‌وه، داینه‌سۆرێكی گه‌وره بێت، پێشتریش پاشماوه‌ی له‌مجۆره له پورتوگال دۆزراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، دوورگه‌ی (وایت) له ئینگلته‌را به ده‌وڵه‌مه‌ندترین شوێنی پاشماوه‌ی ده‌ینه‌سوور له جیهاندا داده‌نرێت.