رێكاری توند بۆ رێگریكردن له نه‌خۆشی كۆلێرا ده‌گیرێته‌به‌ر
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رێكاری توند بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كانی سكچوون و رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا ده‌گرێته‌به‌ر.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: پلانی فراوان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راگه‌یاندووه و ئاراسته‌ی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی تەندروستی پارێزگا و ئیدارە سه‌ربه‌خۆکان دەكه‌ن.
هه‌روه‌ها جه‌خت له چڕکڕدنەوەی کاری پێویست بۆ چالاکردنی لێژنەکانی فەرمانگە و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و تیمەکانی دۆزینەوەی حاڵەت و پەتازانی و توانای تاقیگە و پشکنین و دەرمان و پێداویستی پزیشکی و نەخۆشخانەکان بۆ پێشوازیکردنی تووشبووان كراوه‌ته‌وه.
دووپاتیش كراوه‌ته‌وه، پێویسته هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی شارەوانی و کشتوکاڵ و فراوانکردنی هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیان لەڕێگەی دەزگاکانی راگەیاندن و مامۆستایانی ئاینی بەڕێز و چاودێریکردنی شوێنە گشتیەکان لەناو بازاڕ و چێشتخانە و سەرچاوەکانی ئاوخواردنەوە بكرێت.
هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه له نووسراوێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا، كه واژووی سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كراوه، جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك خاڵ كراوه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا له هه‌رێمی كوردستان.
H.B