له به‌رده‌ڕه‌ش ژن و پیاوێك گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ له سه‌ر رێگه‌ی رۆڤیا – به‌رده‌ڕه‌ش، شه‌وی رابردوو، ژن و پیاوێكی به ته‌مه‌ن كه هاوسه‌ری یه‌كدی بوون گیانیان له‌ده‌ستدا.
رووداوه‌كه كاتژمێر (11:30)ی شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری بیكاشۆ و جیتا روویدا و له ئاكامدا دوو هاوسه‌ری یه‌كدی گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه بریندار بوون.
له هه‌رێمی كوردستاندا، به هۆی تیژڕه‌وی و پابه‌ند نه‌بوون به هێماكانی هاتوچۆ و خێرایی دیاریكراو، رۆژانه چه‌ندین رووداوی هاتوچۆ رووده‌ده‌ن و به هۆیانه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌بنه قوربانی.
به گوێره‌ی ئاماره نا ره‌سمییه‌كان، سه‌دان هاووڵاتیی به هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، یاخود ناویان ده‌چێته لیستی خاوه‌نپێداویستییه‌كانه‌وه.