له‌م لینكه‌وه‌ فۆرمی وه‌رگرتنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون پڕ بكه‌ره‌وه‌

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان فۆرمه‌كه‌ی به‌رده‌ست كرد
فۆرمی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون پڕ بكه‌ره‌وه‌
فۆرمی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون پڕ بكه‌ره‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

كوردستان24، فۆرمی داواكردنی وه‌رگرتنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون بڵاوده‌كاته‌وه‌ و هاووڵاتییانی كرێنشین و كه‌مده‌رامه‌ت ده‌توانن له‌ رێی ئه‌م لینكه‌وه‌ راسته‌وخۆ فۆرمه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه‌.

20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون درووست ده‌كرێن و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی درووستكردنی یه‌كه‌كان ده‌كات.

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی (17ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) تا رۆژی (2ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022)، فۆرمه‌كه‌ به‌رده‌سته‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌.

بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌ كلیك لێره‌ بكه‌

باركۆدی تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنی فۆرمی یه‌كه‌كان
باركۆدی تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنی فۆرمی یه‌كه‌كان