به ڤیدیۆ.. پیلۆسی هاوشێوه‌ی بوش هه‌ڵه‌ی كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا له پێگه‌كانی سۆشیاڵ میدیا روبه‌ڕووی گاڵته‌جاری بووه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له گوتارێكدا رایگه‌یاند، هۆكاری خراپی دۆخی ئابووری ئه‌مه‌ریكا، جه‌نگی عێراقه.
نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا رایگه‌یاند، خراپی دۆخی ئابووری ئه‌مه‌ریكا كۆرۆنا و هێرشكردنه سه‌ر عێراق بوو.
یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆری كۆمه‌لایه‌تی تویته‌ر وه‌ك گاڵته‌كردن بۆ پیلۆسی نووسیوویه‌تی، پێویسته پشكنینی ته‌ندروستی بۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت عه‌قڵی سه‌لامه‌ته یاخوود نا.
هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه له تویته‌ر به گاڵته‌وه بۆ پیلۆسی نووسیوویه‌تی، راست ده‌كه‌ی، ئابووری ئه‌مه‌ریكا دوای جه‌نگێك تێكچووه كه چه‌ندین ساڵ به‌ر له ئێستا روویداوه.
پێشتریش جۆرج ده‌بلیو بووش، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له گوتارێكدا رایگه‌یاند، بڕیاری داگیركردنی ئۆكرانیا تاك لایه‌نه بوو، هیچ پاساوێكی بۆ نییه. كاتێك له بری ئۆكرانیا بوش ناوی عێراقی به هه‌ڵه هێنا.
Nancy Pelosi: "We have the war in Iraq, we have Covid..." pic.twitter.com/MM4QuhOjdI
— The Post Millennial (@TPostMillennial) June 16, 2022