دانەگاز: بەرەوپێشچوون لە وەرگرتنی شایستەکانمان لە هەرێمی کوردستان هەیە

"ئەنجوومەنی کۆمپانیاکە سەرجەم داتای دارایی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی پەسەند کردووە"
دانەگاز لە هەرێمی کوردستان
دانەگاز لە هەرێمی کوردستان

K24 – هه‌ولێر:

کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی رایگەیاند، باشبوونێکی بەرچاو لە وەرگرتنەوەی شایستە داراییەکانیان لە هەرێمی کوردستان بەدی دەکەن.

ئەو کۆمپانیا ئیماراتییە لە راگەیەنداوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەنجوومەنی کۆمپانیاکە راپۆرتی بەڕێوەچوونی کارەکانی لە میسڕ و ئیمارات و هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە، باشبوونێکی بەرچاو لە وەرگرتنەوەی شایستەکانیان لە هەرێمی کوردستان بەدی دەکەن.

گووتیشی، ئەنجوومەنەکە تاوتوێی راپۆرتی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی بودجە و پلانی کۆمپانیاکەی بۆ پێنج ساڵی ئایندە کردووە.

لە راپۆرتەکەدا، ئەنجوومەنی کۆمپانیاکە سەرجەم داتای دارایی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی پەسەند کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کۆمپانیای دانەگاز رێککەوتنی گەڕان بە دوای گاز و بەرهەمهێنانی لە ئیمارات و میسر و هەرێمی کوردستان هەیە.