دێل بۆسكی له‌سه‌ر لێدانه سزایه‌كه‌ی رامۆس هاته ده‌نگ
دوای ئه‌وه‌ی سیرجیۆ رامۆس له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا، دواتریش هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌م یارییه تووشی شكست بوو، به‌مه‌ش له قۆناخی داهاتوو ئه‌ركی زه‌حمه‌ت ده‌بێت و رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ده‌بێته‌وه.
ڤیسێنتی دێل بۆسكی له لێدوانێكدا كه له رۆژنامه‌ی ماركا بڵاو بۆته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و بڕیاری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی رامۆس بۆ لێدانه سزایه‌كه نه‌داوه و ده‌شڵێت: من ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی لێدانی سزام بۆ هه‌ر یاریزانێك ئازاد كردووه كه متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت، گرینگ ئه‌وه‌یه یاریزانه‌كان له نێوان خۆیاندا رێكبكه‌ون و یه‌كێكیان و لێدانه‌كه جێبه‌جێ بكات.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له خوله‌كی 72 لێدانێكی سزا بۆ هه‌ژمار كرا، به‌ڵام سێرجیۆ رامۆس له جێبه‌جێكردنی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.