ته‌ندروستی عێراق له‌باره‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆرۆنا هۆشداریدا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداری هاتنی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی په‌تای كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 17ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022) ئاشكرای كرد، له ژماره‌یه‌ك وڵاتی كه‌نداو و چین، رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا دووباره زیادی كردووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، پێویسته هاووڵاتیان دووباره پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.
هه‌روه‌ها ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، به گوێره‌ی داتا و زانیارییه‌كان هه‌ستكراوه مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م په‌تایه له جیهاندا به‌رده‌وامه، ره‌نگه له داهاتوودا گۆڕاوی دیكه‌ش سه‌رهه‌ڵبدات.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، رێژه‌ی تووشبووان به كۆرۆنا له جیهاندا زیادی كردووه، عێراقیش له لیستی ته‌ندروستی جیهانییه كه دووباره كۆرۆنا تێیدا به‌هێز ده‌بێته‌وه.
ته‌ندروستی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كۆرۆنا كۆتایی نه‌هاتووه، پێویسته هه‌موولایه‌ك پابه‌ندی رێنماییه‌كان ببن و ڤاكسینی سێیه‌م وه‌ربگرن.