بەریتانیا دامەزرێنەری ویکیلیکس رادەستی ئەمه‌ریکا ده‌کاتەوە
K24 - هه‌ولێر:
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، پریتی پاتێل، بڕیاری رادەستکردنەوەی جولیان ئەسانجی، دامەزرێنەری ویکیلیکس واژوو کرد، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر راده‌ستبكرێته‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه سزای 175 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، "دوای هەڵسەنگاندنی دادگای سزادان و دادگای باڵای بەریتانیا، لە 17ی حوزەیراندا بڕیاردرا جولیان ئەسانج، رادەستی ئەمه‌ریکا بکرێتەوە". باس لەوەش کراوە، ئەسانج 14 رۆژ ماوەی هەیە بۆ ئەوەی تانە لە بڕیارەکە بدات.
ماڵپەڕی ویکیلیکس، کاردانەوەی دژی ئەم بڕیارە نیشانداوە و لە راگەیەندراوێکی ئاماژەی بەوە کردووە: "ئەمڕۆ رۆژێکی رەشە لە مێژووی ئازادی رادەربڕین و دیموکراسییەتی بەریتانیادا. هەموو کەسێکی ئازادیخوازی ئەو وڵاتە پێویستە هەست بە شەرمەزاری بکات لە بەرامبەر بڕیارەکەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بۆ رادەستکردنەوەی جولیان ئەسانج بە ئەمه‌ریکا".
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، لە راگەیەندراوی ماڵپەڕەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە تانە لە بڕیارەکە دەدەن.
لە مانگی نیسانی 2019ـەوە تا ئێستا ئەسانج لە بەریتانیا بەندکراوە و ئەگەر رادەستی ئەمه‌ریکا بکرێتەوە؛ ئەوا ئەگەری هەیە سزای 175 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت. هۆکاری ئەم سزایەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ناوبراو هەزاران بەڵگەی لەسەر سوپای ئەمه‌ریکا بڵاوکردوەتەوە، کە لە عێراق و ئەفغانستان "تاوانی جەنگ"یان ئەنجامداوە.