سکاڵای یاسایی لەسەر مەسک تۆمار دەکرێت

ئەگەر مەسک کەیسەکە بدۆڕێنێت دەبێت 86 ملیار دۆلار بدات
ئێلۆن مەسک
ئێلۆن مەسک

K24 - هەولێر:

ئێلۆن مەسک، دامەزرێنەر و خاوەنی هەردوو کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلا، لەلایەن وەبەرهێنێکی دراوی دیجیتاڵی "دۆجکۆین"ـەوە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرێت و داوای 86 ملیار دۆلاری لێدەکرێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، لە سکاڵایەکدا کە لە دادگای فیدراڵی مانهاتن تۆمارکراوە، کیس جۆنسۆن، سکاڵاکار، ئێلۆن مەسکی بە فریودان و یاریکردن بە بەهای دۆجکۆین تۆمەتبار کردووە.

"تۆمەتبارەکان ئاگادار بوون کە دۆجکۆین لە ساڵی 2019 هیچ بەهایەکی نەبووە، مەسک بۆ ئەوەی قازانج لەو دراوە بکات پایەی خۆی وەک دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لە کارپێکردن و دەستکاریکردنی پلانی هەرەمی دۆجکۆین بەکارهێنا." لە سکاڵانامەکەدا بەمجۆرە نووسرا بوو.

لە سکاڵاکەدا ئاماژە بە چەند کۆمێنتێکی بیڵ گەتیس و وارێن بەفێت دراوە کە بەهای دراوەکە دەخەنە ژێر پرسیارەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، سۆلۆمان چاو، خاوەن پشکی تێسلا،  ئێلۆن مەسک و بۆردی بەڕێوەبردن بە پشتگوێخستنی سکاڵای کارمەندان لەبارەی جیاکاری رەگەزی و گێچەڵی سێکسی تۆمەتبار دەکات.

سۆلۆمان بانگەشەی ئەوە دەکات، پشتگوێخستنی سكاڵای کارمەندەکان ژینگەیەکی خراپی بۆ کارمەندەکان دروست کردووە، ئەمەش بووەتەهۆی لەکەدارکردنی ناو و ناوبانگی کۆمپانیاکە و زیانی دارایی پێگەیاندووە.

مانگی شوباتی 2022، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی "بوونی جیاکاری رەگەزی و هەراسانکردن" لە کارگەیەکی کۆمپانیاکە لەنزیک سان فرانسیسکۆ بەرامبەر بە کارمەندە رەشپێستەکان، ویلایەتی کالیفۆرنیا سکاڵای یاسایی لەدژی کۆمپانیاکە تۆمار کرد و ئاماژە بەوەدرا کە شوێنی کار کە لە ڕووی رەگەزییەوە جیاکاری تێدا کراوە.

لە سکڵایاکەی دیکەدا، ساڵی رابردوو تێسلا فەرمانی پێکرا کە 137 ملیۆن دۆلار بداتە کارمەندێکی پێشووی کۆمپانیاکە، بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو کارمەندە کارپێکەری ئاسانسوار بووە و جیاکاری رەگەزی بەرامبەر کراوە، بەو هۆیەشەوە کۆمپانیاکە سزای دارایی دراوە، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵدا  

 H.H