پوتن هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه له ئۆكرانیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له کۆڕبەندی ئابووریی نێودەوڵەتی سانت پترسبۆرگ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر مووشه‌كی دوورمه‌ودا راده‌ستی ئۆكرانیا بكرێت؛ ئه‌وا ئه‌و شوێنانه بۆردومان ده‌كه‌ین، كه پێشتر به ئامانجمان نه‌گرتووه.
پوتن له دانیشتنی ئه‌مڕۆی سانت پترسبۆرگ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سەبارەت بەم هێڵە سوورانەی بۆ كیێڤ باس كراوه، ئەمە بە مانای ڕێوشوێنی زۆر قورس دێت بۆ ئەو ناوەندانەی بڕیاردان باس كراوه، به‌ڵام ئه‌مه به مانای ئه‌وه نایه‌ت قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كه‌م، ده‌بێت ئه‌وه بڵێم ئه‌مه په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه هه‌یه.
گوتیشی: ئه‌و رێوشێوانه‌ی رووسیا ده‌یگرێته‌به‌ر، پێویسته لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئاگاداری بن، كه هه‌ر پێشێلكارییه‌ك واتا به‌زاندنی هێڵی سووره، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشتر گوتوومه "ئه‌گه‌ر مووشه‌كی دوورمه‌ودا راده‌ستی ئۆكرانیا بكرێت؛ ئه‌وا ئه‌و شوێنانه بۆردومان ده‌كه‌ین، كه هێستا به ئامانجمان نه‌گرتووه".
سه‌رچاوه: RT