كه‌مال محه‌مه‌د: له هه‌فته‌یه‌كدا 3 ملیۆن لیتر به‌نزین ده‌خه‌ینه بازاڕه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ی رایگه‌یاند، خواست له‌سه‌ر به‌نزین له رۆژێكدا پێنج ملیۆن بۆ شه‌ش ملیۆن لیتره.
كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری سامانه سوروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت گوتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 3 سه‌رچاوه‌ی بۆ دابینكردنی به‌نزین هه‌یه، یه‌كێك له‌و سه‌رچاوه‌یه، یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزینه له پاڵاوگه‌ی كاره‌وه دێته بازاڕ.
گوتیشی: یه‌ك ملیۆن و 50 هه‌زار لیتری دیكه به پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه، كه له نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق واژۆ كرابوو، دابین ده‌كرێت. سه‌رچاوه‌ی سێییه‌م بۆ دابینكردنی به‌نزین، هاورده‌كردنه له رێگه‌ی توركیا و ده‌روازه‌كانی دیكه‌وه.
كه‌مال محه‌مه‌د روونیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو، له 1ی مانگی ئایاری رابردووه راگیراوه، كه ماوه‌ی زیاتر له 47 رۆژه ئه‌و به‌نزینه نایه‌ت، هه‌ر چه‌ند دوای راگرتنه‌كه بڕێك به‌نزینیان ناردووه، به‌ڵام دواتر نه‌یاننارده‌وه، به بیانووی ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی دیكه عێراق به‌نزین به‌شیان ناكات.
روونیشكرده‌وه، هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه جیهانییه‌كه‌یه، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌نزین له رێگه‌ی ده‌رواز سنوورییه‌كانه‌وه هاورده‌كرێت.
وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له 29ی مانگی رابردوو وه‌كو وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت ده‌ستبه‌كار بووم، له 1ی ئه‌م مانگه داوام له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه، ئه‌و رسووماته‌ی له‌سه‌ر هاورده‌كردنی به‌نزینه، كه 45 دۆلار بۆ هه‌ر تۆنێكه، هه‌ڵبگیرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به سوپاسه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته درا به وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، تا له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ین، بۆیه بڕیار درا ئه‌و رسووماتانه هه‌ڵبگیرێن.
كه‌مال محه‌مه‌د باسی له‌وه كرد، دوای بڕیاره‌كه، 2 ملیۆن لیتر به‌نزینمان دابینكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر و دهۆك دابه‌ش بكرێت، له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی دیكه رێككه‌وتووین 2 تا 3 ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ سلێمانی دابینبكرێت.
وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت راشیگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ین له هه‌فته‌یه‌كدا 3 ملیۆن لیتر به‌نزین بخه‌ینه نێو بازاڕه‌وه. روونیشیكرده‌وه، دابه‌شكردنی به‌نزین به‌نرخی 690 دینار هه‌ر ده‌مێنێت.
گوتیشی: ئه‌و به‌نزینه‌ی به 800 دینار ده‌فرۆشرێت، به 1200 دینار له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به پاڵپشتی حكومه‌ت به 800 دینار ده‌فرۆشرێت.