ئیسرائیل غه‌ززه بۆردومان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ شه‌ممه (18ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) رایگه‌یاند، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه بۆردومان ده‌كه‌ن، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و مووشه‌كانی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ئاراسته‌ی شاری عه‌سقلانی باشووری ئیسرائیل كراوه.
ئه‌فیخای ئه‌ده‌رعی، گوته‌بێژی سوپای ئیسرایل له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ئاشكرای كرد، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیان بۆردوكان كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا 3 پێگه‌ی سه‌ربازیی حه‌ماس بۆردومان كراوه.
ئه‌ده‌رعی گوتیشی: بۆردومانه‌كانمان وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌و مووشه‌كانی شه‌وی رابردوو له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئاراسته‌ی ناوچه‌ی عه‌سقه‌لان (ئه‌شكلون) كراوه، بۆ ئه‌مه‌ش حه‌مای به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێت، كه له غه‌ززه رووده‌دات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سوپای ئیسرائیل، ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی عه‌سقه‌لان كراون، له رێگه‌ی قوبه‌ی ئاسنینه‌وه به‌رپه‌رچ دراونه‌ته‌وه. به‌ڵام له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به هیچ زیانێك نه‌كراوه كه به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه درووست بووبێت.