پارێزگاری یەدەگی فیدراڵی ئەمهریکا هۆشداری لە ناسەقامگیری پێگەی دۆلار دەدات

K24 - ههولێر:
جیرۆم پاول سەرۆکی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمهریکا رایگەیاند، تیشکخستنه سەرەکییان لەسەر دابەزاندنی رێژەی هەڵاوسانە بۆ سەدا 2، لە کاتێکدا بە گوێرەی دوایین داتاکان بۆ سەدا 8.6 بەرزبووەتەوە.
دوای ئەو لێدوانە بازاڕی پشکەکانی ئەمهریکا بەشێوەیەکی گشتی دابەزین و پێنوێنی داوجۆنز 741 خاڵی لەدەستدا. لەبەرامبەردا پێنوێنی دۆلار سەدا 0.86 بۆ 104.28 خاڵ بەرزبووەوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمهریکا ئاشكرایكرد، گۆڕانکارییەکان لە سیستەمی نەختیەنیی جیهانی ئەگەری هەیە کاریگەری لەسەر پێگەی دۆلار لەسەر ئاستی جیهان هەبێت.
جێرۆم پاول ئاماژەی بەوەشدا، تاووتوێی دراوێکی ئەلیکترۆنی سەروەری دەکەن، دەیانەوێت لە دەیەی داهاتوو لەگەڵ پێشکەوتنەکان خۆیان بگونجێنن.