"فرانكی دی یۆنگ له بارسێلۆنا نامێنێت"

فرانكی دی یۆنگ ناوه‌راستكاری هۆڵه‌ندی شوێنه‌كه‌ی له ژوری جلگۆڕینی بارسێلۆنا چۆڵكرد و په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتده‌وه ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆنا شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی دیاریكردووه.
رادیۆی كادێنا كۆپی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، فڕانكی دی یۆنگی ناوه‌ڕاستكاری هۆڵه‌ندی شوێنی خۆی له ژوری جلگۆڕینی بارسێلۆنا چۆڵكردووه و به‌یه‌كجاری رۆیشتنی له یانه‌كه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر داوای ئێرك تێن هاگی راهێنه‌ری نوێی مان یونایتد په‌یوه‌ندی به شه‌یتانه سووره‌كان ده‌كات.
كادێنا كۆپ ئاشكرای كردووه، دی یۆنگ نایه‌وێت له بارسێلۆنا بڕوات، به‌ڵام مانچێسته‌ر یونایتد 70 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری پێشكه‌شی بلاوگرانا كردووه و به‌رپرسانی یانه‌كه‌ش پێیانوایه هه‌لێكی زۆرباشه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆریان له فرۆشتنی ناوه‌ڕاستكاره هۆڵه‌ندییه‌كه ده‌ستبكه‌وێت.
فڕانكی دی یۆنگ ساڵی 2019 به هه‌شتا و شه‌ش ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه كرد وه‌رزی رابردووش له كۆی 46 یاریی چوار گۆڵ و پێنج ئه‌سیستی هه‌بوو.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه رۆیشتنی دی یۆنگ گواستنه‌وه‌ی بێرناردۆ سیلڤای 27 ساڵه‌ی ناوه‌راستكاری پورتوگالی بۆ بارسێلۆنا ئاسان ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه چاڤی هێرناندێز داوای بێرناردۆ سیلڤای كردووه و گواردیۆلاش ئامۆژگاری ئه‌و یاریزانه‌ی كردووه بچێـته بارسێلۆنا.
