پاریس له‌ نێوان مباپێ، مێسی و نێیمار یه‌كێكیان ده‌فرۆشێت

مێسی له‌ نێوان مباپێ و نێیمار
مێسی له‌ نێوان مباپێ و نێیمار

رۆژنامەی لیکیپی فرەنسی راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە تێیدا ئاماژەی بەو فشارە زۆرە داراییە کردووە کە لەسەر پاریس سانجێرمان هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش یانەکە نیازە دەستبەرداری نێیمار داسیلڤا بێت.

نێیمار لە هاوینی ٢٠١٧ بەرامبەر ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ وەکوو گرانترین یاریزانی جیهان پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد، نیمۆ مووچەی ساڵانەی لەیانەکە دەگاتە نزیکەی پەنجا ملیۆن یۆرۆ، هەروەها بەرزی مووچەی مباپێ و مێسی کێشەی بۆ یانەکە دروست کردووەو کەوتووەتە ژێر پێشێڵکردنی یاسای دارایی خاوێن، بۆیە یانەکە دەیەوێت لە نێوان مێسی  و مباپێ  و نێیمار، ئەستێرە بەرازیلییەکە لە یانەکەی بەڕێبکات، بەڵام نیمار ئارەزووی بەردەوام بوونی لە باخچەی شازدەکان هەیە.

نێیمار گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌ هاوینی 2025 له‌گه‌ڵ پاریس كۆتایی دێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌شێكی زۆری كاته‌كانی به‌ پێكان به‌سه‌ر بردووه‌، تا ئێستا له‌گه‌ڵ سانجێرمان به‌شداریی 144 یاریی كردووه‌، 100 گۆڵ و 60 ئاسیستی هه‌یه‌.