نوێترین زانیاری له‌باره‌ی دابه‌شكردنی 20هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون
K24 - هەولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه بڕیاریدا 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌مده‌رامه‌تان و كرێچیان دابه‌ش بكات، له دوێنێوه لینكی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی سوودمه‌ندبوون له‌و یه‌كانه كارا كرا و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی پێشكه‌شكردنی داواكارین.
له‌مباره‌یه‌وه، جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له دوێنێوه لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌وه‌ی پڕی ده‌كاته‌وه، بۆی نییه دووباره پڕی بكاته‌وه.
شه‌هلا عه‌بدوڵڵا، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان رایگه‌یاند، بۆ زانینی كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه، له دوێنێوه وه‌ك ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر هێڵین.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان روونیكرده‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ دوێنێ ئه‌مڕۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه زۆر ئه‌كتیڤتر بووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بتوانێت چالاكتر فۆڕمه‌كه پڕ بكاته‌وه بابه‌تی دووباره و سێباره‌مان نه‌هێشت.
شه‌هلا عه‌بدوڵڵا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌و خێزانانه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتن، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ین ئایكۆنی تایبه‌تیان بۆ دروست بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی زیاترین سوودمه‌ند بۆ ئه‌و یه‌كانه هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "وا باشه پێش ئه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه پڕ بكرێته‌وه، له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به باشی دیراسه‌ت بكرێ و داتا‌و زانیارییه‌كانی ئاماده بن و هه‌وڵیش بدرێ به یه‌كجار ئایكۆنه‌كان پڕ بكرێنه‌وه".