"پلانێكی ریال مهدرید بۆ گواستنهوهی هالاند ئاشكرا دهبێت"
سهرچاوهیهكی راگهیاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه ریال مەدرید لە پلانی دایه ئێرلینگ هالاند بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە و له داهاتوو بیكاته شوێنگرهوهی كلیان مباپێ.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ریال مهدرید بۆ ئهم هاوینه تهنیا مباپێی كردبووه ئامانج و بیری له گواستنهوهی هالاند نهكردبووهوه، دواجار مباپێ بڕیاری خۆی گۆڕی و هالاندیشی لهدهستچوو.
سهرچاوهكه نووسیویهتی: کارگێری یانەی ریال مەدرید سەرەتا دەیەوێت گرێبەستی کەریم بێنێزێما هێرشبەری فەرەنسی یانەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە، واتە تاوەکو ساڵی 2024 نوێ بکاتەوە، پاشان دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، ئەوکات ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە و بکاتە شوێنگرەوەی کەریم.
ئاس ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی 2024 مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هالاند لەگەڵ مانچێستەر سیتی کە 150 ملیۆن یۆرۆیە کارا دەبێت و، شاهانەکانیش دەیانەوێت سوود لەم دەرفەتە ببینن و دوای دوو ساڵی دیکە هێرشبەرە نەرویجیەکە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.