سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا دەكات

سه‌رۆك بارزانی: پێویستە هاووڵاتیان و ڕۆڵەكانی گەلی كورد لە سووریا زێد و وڵاتی خۆیان جێنەهێڵن
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و شاندی ئه‌نه‌كه‌سه‌
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی و شاندی ئه‌نه‌كه‌سه‌

K24- هه‌ولێر:

ڕۆژی شەممە 18ـی حوزەیرانی 2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و شاندی میوان وردەكاری و دواپێشهاتەكانیان لەباره‌ی دۆخی گەلی كورد لە سووریا و نیگەرانییەكانی هاووڵاتیانی كورد لەبارەی داهاتوویان لە سووریا بۆ سەرۆك بارزانی شیكردەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی تێبینی و ئامۆژگارییەكانی پەیوەست بە بارودۆخی گەلی كورد لە سووریا خستەڕوو و جەختیشی لەوە كردەوە، كە پێویستە هاووڵاتیان و ڕۆڵەكانی گەلی كورد لە سووریا زێد و وڵاتی خۆیان جێنەهێڵن و خۆڕاگر بن.

H.B