بایدن: ده‌بوایه رووبه‌ڕووی پوتن ببینه‌وه

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی رووسیا له ره‌فتاره‌كانیدا به‌رده‌وام بێت، له ته‌واوی ئه‌وروپا پشێوی دروست ده‌بێت و ئه‌م كیشوه‌ره‌ش داگیر ده‌كات.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاژانسی ئه‌سۆشێیتد پرێس رایگه‌یاند، "سه‌رباری تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه بۆ واشنتن، ده‌بوایه رووبه‌ڕووی هێرشه‌كانی رووسیا ببینه‌وه".
بایدن راشیگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی پوتن هێرشیكرده سه‌ر ئۆكرانیا، وایلێهات كۆریای باكوور هه‌ڕه‌شه بكات و چینیش هانبدات هێرش بكاته سه‌ر تایوان.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "بیركردنه‌وه‌م وه‌ك كه‌سێكی سه‌ربازییه، نه‌وه‌ك كه‌سێكی سیاسی بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌وڵبده‌م".
هه‌روه‌ها بایدن گوتی: "وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كاره‌كه په‌یوه‌ست به مانه‌وه‌ی من نییه له پۆسته‌كه‌م، ده‌بوایه رووبه‌ڕووی هێرشه‌كانی پوتن ببینه‌وه".
بایدن ره‌تی ئه‌وه‌ی كرده‌وه، ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ی له ئه‌مه‌ریكا دروستبووه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌ره‌نتینه‌ی دوو ساڵه‌ی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه هه‌ڵه‌ی من نه‌بووه، هه‌موو وڵاتێكی پیشه‌سازی له ئێستادا تووشی هه‌ڵاوسان بوونه.
k.b