زانكۆی دهۆك.. 30 ساڵ كۆشش له پێناو زانست و پێشكه‌وتن
K24 - هەولێر:
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاهه‌نگی ده‌رچووانی هه‌ردوو خولی 25 و 26ـی زانكۆی دهۆك به‌ڕێوه بچێت.
ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی دهۆك ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 18ـی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022)، كاتژمێر 06:00ـی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی زانكۆی دهۆك، ئه‌م زانكۆیه یه‌كێكه له ده‌زگا زانستییه‌كان كه رۆڵی گرنگی له دروستكردنی كادیری زانستی هه‌بووه.
زانكۆی دهۆك له 31ـی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ری 1992 به بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زراوه، سه‌ره‌تا له دوو كۆلێژ (كۆلێژی كشتوكاڵ و پزیشكی) پێكهاتبوو.
ئه‌م زانكۆیه له ئێستادا له 19 كۆلێژ، 67 به‌ش، 22942 قوتابی و 1827 كادیری زانستی پێكهاتووه، جیا له 2527 كارمه‌ندی ئیداری.
زانكۆی دهۆك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانكۆكانی نێوده‌وڵه‌تییه، هه‌روه‌ها ئه‌ندامه له ده‌سته‌ی فێركاری ئه‌وروپی و ده‌سته‌ی زانكۆكانی عه‌ره‌بی.
ئه‌م زانكۆیه خاوه‌نی تاقیگه‌ی به‌هێز، خزمه‌تگوزاری ئه‌لیكترۆنی و ئاسانكارییه‌كانی بواری وه‌رزشییه، جیا له به‌شه ناوخۆییه‌كان.
k.b