هۆشداری له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی رایانگه‌یاند، له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا هێزه‌كانی رووسیا له سووریا زنجیره‌یه‌ك كرده‌یان له دژی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ئه‌نجام داوه، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، كه به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، یه‌كێك له‌و كردانه له بنكه‌یه‌كی ستراتیژی بووه له باشووری سووریا.
له راپۆرتێكدا كه‌ناڵی حوڕه، كه پشتیوانی له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه داوه، جموجووڵی رووسیا به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای نیگه‌رانكردووه، له‌وه‌ی كه خراپی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه ببێته هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنێكی نامه‌به‌ستدار له نێوان مۆسكۆ و واشنتن له سووریا.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، رۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌كانی رووسیا ژماره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانیی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی ته‌نه‌ف له باشووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له نزیك سنووری ئوردن، كه له‌و بنكه‌یه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا چه‌كداره مه‌شقی سه‌ربازی به‌و چه‌كداره ناوخۆییانه ده‌كات، كه بۆ رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش راده‌هێنرێن.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ نووسیویه‌تی: پێشتر رووسیا له رێگه‌ی هێڵێكی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه دانراوه، لایه‌نی ئه‌مه‌ریكیی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كه هێرشی سه‌ر ئه‌و بنكه‌یه ده‌كه‌ن، ئه‌ویش له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هێرشێك كه پێشتر بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا ئه‌نجامدرابوو.
به‌رپرسێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئه‌و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگیی رووسیای بینیوه، له‌وانه‌ش دوو فڕۆكه‌ی "سو-35" و فڕۆكه‌یه‌كی "سو-25"، كاتێك ئه‌و فڕۆكانه به‌سه‌ر بنكه‌ی ته‌نه‌فدا فڕیون، به‌ر له‌وه‌ی بنكه‌كه بۆردومان بكرێت.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له‌و باوه‌ڕه‌دایه، ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ی واشنتن له‌لایه‌ن مۆسكۆوه له هێرشه‌كه، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه سوپای رووسیا نیازی نه‌بووه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكاته ئامانج، به‌ڵام ویستوویه‌تی ئه‌ركی واشنتن له سووریا به‌رته‌سك بكاته‌وه.
به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئاشكرایكرد، كاتی بۆردومانه‌كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نزیك بنكه‌كه‌ش نه‌بوون و ته‌نانه‌ت بریندارێكیش له ریزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش نه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌و پرۆسه‌یه زیاتر بۆ هه‌راسانكردن بوو".
هه‌فته‌ی رابردوو میدیاكانی رووسیا بڵاویانكرده‌وه، دوو فڕكه‌ی جۆری سو-34ی رووسی له ئاسمانی شوێنێكی باكووری رۆژهه‌ڵات سووریا سووڕاونه‌ته‌وه، كاتێك فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی هێرشی ئاسمانی بوون به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی كه‌سێك كه دروستكه‌ری بۆمبه‌كانی داعش بووه.
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی، كه ئاماژه به ناوه‌كانیان نه‌كراوه، گوتوویانه: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه ئێفـ16ـه‌كانییه‌وه هۆشداری داوه‌ته فڕۆكه‌كانی رووسیا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسمانی ناوچه‌كه جێ بهێڵن، فڕۆكه رووسییه‌كان له‌و ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه كشاونه‌ته‌وه.
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده نه‌بوون هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی هیچ رووداوێكی نوێ بده‌ن، كه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا روویانداوه.
ژه‌نه‌راڵ ئه‌ریك كۆریللا، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا گوتی: ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له سووریا هیچ به‌ریه‌ك كه‌وتنێك له نێوان ئه‌وان و هێزه‌كانی رووسیا روونه‌دات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆریللا گوتی: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خراپی هه‌ڵسه‌نگاندن به‌لاوه بنێین و خۆمان له‌و رێكارانه ده‌پارێزین، كه له‌وانه‌یه ببنه هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنێكی ناپێویست له نێوانیان و له‌سه‌ر ئه‌م په‌یڕه‌وه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌فتاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رووسیا زیاتر له گێچه‌ڵكاری و هه‌راسانكردنه‌وه‌ی نزیك بوو".
به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا، نزیكه‌ی 900 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له سووریا هه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 200 كه‌س له بنكه‌ی ته‌نه‌فی سه‌ربازین، وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی ئه‌مه‌ریكی بۆ مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی سووریا و ئاماده‌كردنیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌هۆی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و مۆسكۆ تادێت ئاڵۆزتر ده‌بن و هۆكارێكی دیكه‌ش بۆ ئاڵۆزبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه، بریتییه له پێدانی چه‌ك به ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه.
ئه‌و هێرشه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی رووسیا كردییانه سه‌ر بنكه‌ی ته‌نه‌ف، یه‌كه‌م هێرش نه‌بوو، له ساڵی 2016ـش، فڕۆكه‌كانی رووسیا هێرشی سه‌ر ئه‌و بنكه‌یان كرد، به‌ڵام ئه‌و كات هیش سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له‌و بنكه‌یه نه‌بوون.
مه‌ترسیدارین به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان هێزه‌كانی رووسیا و ئه‌مه‌ریكاش له سووریا، له ساڵی 2018 بوو، كاتێك ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئه‌و گرووپانه‌ی فه‌رمان له هێزی "فاگنه‌ر"ی رووسی وه‌رده‌گرن، هێرشیا كرده سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی سووریا.
H.B